هەولێر : ڕێکخرای ترینگڵ پاش شەش ساڵ له كاركردن له بواری ڕاهێنان بۆ پاراستنی منداڵ و به‌ڕێوه‌بردنی باش له‌بواری دامه‌زراوه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌مڕۆ کۆتایی بە کارەکانی لەگەڵ وەزارەتی کار هێناو له وۆرکشۆپێکدا سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وت و کارەکانی ڕێکخراوی تراینگڵ بە هەماهەنگی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی خرانە ڕوو كه پڕۆژه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه.
پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تراینگڵی نێوده‌وڵه‌تی (ngo) ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت‌و له ساڵی 1994 دامەزراوەو ساڵی 2016 لە عێراق دەستی بەکارەکانی کردووە له‌م ۆرك شۆپه‌دا گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی خرانەڕوو.
ئەمڕۆ 30ـی حوزەیرانـی2022،بە ئامادەبوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتوو زەکییە سەید صالح،بریکاری وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی،خاتوو بەنان وەهاب ،ڕاهێنەری بواری پاراستنی منداڵ، به‌شداری ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی په‌یوه‌ندیدار له هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان وۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز خاتوو زەکیە سەید صالح، له‌سه‌ره‌تای وۆرك شۆپه‌كه‌دا ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی تراینگڵ و پاڵپشتی پڕۆژه‌كه كرد‌و سوپاسی خه‌ڵك‌و حكومه‌تی فەرەنسی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌م قۆناغه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت قۆناغی خۆ ئاماده‌كردن بێت بۆ ئه‌نجامی باشتر له داهاتوودا له بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی منداڵ ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به به‌رنامەو كاره‌كانی وه‌زاره‌ت دا له بواری ڕاهێنان‌و گرنگیدان به كار‌و چاككردنی كه‌م‌و كورتییه‌كان له بواری كاری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هەروەها جەختی لە ڕاهێنانی کارمەندانی وەزارەتی کار لە هەرسێ پارێزگا لەلایەن ئەو ستافەی کە ڕێکخراوی تراینگڵ ڕاهێنانی پێکردون کردەوە ، پێویستە هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و بارگرانی‌و گرفتانه كرد كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوارییه‌كانی حكومه‌ت له بواری جیاجیادا به‌تایبه‌ت هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.
وۆرك شۆپه‌كه لە ژێر ناوی ۆرك شۆپی (کۆتایی ستراتیجیەتی دەرچونی پڕۆژەی بەهێز کردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کەیسی پاراستنی منداڵ) و چوار کاتژێری خایایاندو لە هۆتێل ئەربیل بێست بەڕێوەچوو پڕۆژه‌كه‌ش پاش شەش ساڵ کار کردن و خزمەت کردن لە بواری پاراستنی منداڵ و ڕاهێنان کۆتای‌یان بە کارەکانیان هێنا ..
|