• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەپای ڕۆڵی دڵسۆزانەو هاوکاری کردنی هاوڵاتیانی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت و ماڵەکانی منداڵان، بەڕێوەەڕایەتی گشتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ڕێکخراوی لەیاد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ، 29 ـی حوزەیرانـی2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز سۆران سەعید ، بەرپرسی پلان و بەدواداچون ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە بەڕێز ڕێکەوت حامد، بەرپرسی ڕێکخراوی لەیاد.

لە دیدارێکدا هەردولا گفتوگۆیان کرد سه‌باره‌ت بە كارو چالاكییه‌كانی ڕێکخراوی لەیاد و کاری پێکەوەی زیاتر لەنێوان هەردولا ، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌‌و یه‌كخستنی‌ تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌ و منداڵانی بێ سەرپەرشت و هەژاران و باشتركردنی‌ ژیان‌و گه‌شه‌پێدانی تواناکانیان.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی ڕێکخراو کرد بۆ ئەو هاوکاریانەی لە ماوەی ڕابردودا پێشکەش بە هەژاران و منداڵانی بێ سەرپەرشت و هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت کردویانە و ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا ، هه‌روه‌ك وتی‌ :" ئه‌وه‌ی‌ ئێوە ئه‌نجامتانداوه‌ شایەنی ڕێزە " پێویسته‌ هه‌موولا بیر له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاترو كاری‌ پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌و كه‌س ناتوانێت فریادڕه‌س بێت به‌ته‌نها‌و هه‌ر كارێكی‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدرابێت به‌رهه‌می‌ كاركردنه‌ به‌ تیم‌و ده‌ستكه‌وته‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌"


29/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.