• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزله‌ كاره‌كانی‌ دەزگای خێرخوازی بەخشین ده‌نێت‌و سوپاسنامه‌یەکی تایبه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ئه‌مڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سه‌ردانی‌ دەزگای خێرخوازی بەخشینی كردو سوپاسنامه‌ی‌ بەڕێوەبەری گشتیان گه‌یانده‌ دەزگاکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی حوزەیرانـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ یاوەری هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون ،مافناس ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، سەردانی دەزگای خێرخوازی بەخشین کرد و لەلایەن بەڕێزان د.فەخرەدین بەرپرسی دەزگا خێرخوازیەکانی کۆمەڵی دادگەری و والی خالد ، بەرپرسی پەیوەندیەکان ،شێخ محمد لەتیف، بەرپرسی کارگێڕی ، ڕێبوار میرانی ، بەرپرسی ڕاگەیاندن.

لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، خه‌ڵاتی‌ سوپاس‌و ڕێزلێنانی‌ خۆیان‌ پێشكه‌ش به‌ دەزگای خێرخوازی بەخشین کرد، له‌ پای‌ ڕۆڵی دڵسۆزانەو بەرچاویان لە هاوکاری کردنی خەڵکانی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیەوە.

هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ئاسانكاری زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و هەژاران و هەروەک بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کارەکانیان کردوو هیوای خواست بەردەوام بن.

له‌ به‌رانبه‌ردا دەزگای خێرخوازی بەخشین سوپاسی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیان كرد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان كردوویانە به‌ ئه‌ركی‌ خۆیانی دەزانن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ کەمئەندامان و هەژاران.


28/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.