• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ پاڵپشتیان لە ماڵەکانی بەساڵاچوان وماڵەکانی منداڵان " بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و ڕێزلێنانی خۆی دەبەخشێتە کۆمپانیای کار.

ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی6ـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ،به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان، زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر ،خاتوو، ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، مافناس هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، پێشوازیكرد له‌ شاندێکی کۆمپانیای کار ، کە پێک هاتبوون لەبەڕێزان( شێخ ڕۆژ سالار ، سامان صدیق) نوێنەری شێخ باز سەرۆکی کۆمپانیای کار.

لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانی شاندی میواندا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، خه‌ڵاتی‌ سوپاس‌و ڕێزلێنانی‌ خۆی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد ، لە پای ئەو خزمەتەی کە بە ماڵەکانی بەساڵاچوان و ماڵەکانی منداڵان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران کردوە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە و کارەکەیانی بە کارێکی گەورەو مرۆڤ دۆستانە وەسف کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

له‌ به‌رامبەردا شاندی میوان سوپاسی‌ بەڕێوەبەری گشتیان کرد لەبەرامبەر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوکاری کردنی هاوڵاتیانی هەژارو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان کردەوە لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک بێ جیاوازی ئەو کارەش به‌ ئه‌ركی‌ خۆیانی دەزانن و لە هاوکاری کردنی دام ودەزگا کۆمەڵایەتیەکان و هاوڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ کەمئەندامان و ماڵەکانی منداڵان و بەساڵاچوان بە زەرور زانی.

20/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.