نوێنەری بهڕێوهبهری گشتی بهشداری بۆنهیهكی تایبهت بە شەشەمین ساڵی دامەزراندنی جڤاتی ئاشتی ناوخۆیی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ، 14ـی حوزەیرانـی2022، مافناس، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ،بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی جڤاتی ئاشتی ناوخۆیی .
ڕێورەسمەکە لە ژێر دروشمی ئاشتی ناوخۆیی کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانە بەڕێوەچوو تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتی و بەڕێوەبەر و بەرپرس بەژدار بون .
لەو ڕێوڕەسمەدا ، مافناس هیوا ڕەحمان، وێرای پیرۆزبایی لە جڤاتی ئاشتی هیوای خواست لەكوردستان ئاشتی ببێتە خەمی حکومەت و لایەنەکان تا خهڵك و هاوڵاتیانمان بتوانن لە سایەیدا ژیانێکی باشتر بکەن و زیاتر ژینگهیهكی گونجاویان له ههموو بوارهكاندا بۆ بڕهخسێنێت.
|