• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەغداد : کۆنگرەی چارەسەری هاوسەرگیری پێشوەختە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ، 12ـی6ـی2022، بە ئامادەبونی بەڕێزان، م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بێستون شەهید جەبار ، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، د. شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک ،لە هۆتێل ڕەشید لە شاری بەغداد کۆنگرەی نیشتیمانی بۆ چارەسەری دیاردەی هاوسەرگیری پێشوەختە لە عێراق بۆ ڕۆژی دووەم بەڕێوە دەچێت.

لە پەراوێزی کۆنگرەدا بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بەشدارە و سەرۆکایەتی پانێلێکی لەوبارەوە کرد. لەوبارەوە چارەسەر و کاریگەری و هەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکە لە شەش خاڵی گرنگدا روونکردەوە .
پاشان لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان بێستون جەبار و د.شێرزاد حەمید ،ژمارەیەک راسپاردە و پێشنیاز لەوبارەوە خرانە روو.

کۆنگرەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و لەهەرێمی کوردستان هەریەک لە نوێنەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان )، وەزارەتەکانی پەروەردە ورۆشنبیری بەشدارن.

هەریەک لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ڕێکخراوی UNFPA بە هاوکاری سکرتارییەتی گشتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەشی تواناسازی ژنان، بە پشتیوانی لە بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا و سوید سپۆنسەری دەکەن.

حکومەت و دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و هەرێم و ئەکادیمیا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەنجان و سەرکردە ئاینی و هۆزەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەکاتەوە ، باس لە کرداری زیانبەخشی هاوسەرگیری پێشوەختە و هۆکاری ڕیشەیی و کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگای عێراق و بەتایبەتی کچانی گەنج دەکات.



12/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.