• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبونی سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان کۆبوونەوەی‌ فراوانی‌ ساڵانەی‌ بەشی‌ دایەنگەکان بەڕێوەچوو.

دوێنێ پێنجشەممە ،9ـی6ـی2022، لە هۆڵی بۆنەکانی پەیمانگای هیوای نابیستان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەشی دایەگەکان و ئامادەبونی بەڕێوەبەرو خاوەنی سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی ساڵانی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای‌ کۆووبوونەوەکەدا بەرێز خاتوو حەلیمە فتاح، بەرپرسی‌ بەشی‌ دایەنگەکان ئامانجی‌ کۆبوونەوەکەی‌ بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و تیایدا جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ بەشی‌ دایەنگەکان لە چوارچێوەی‌ یاساو ڕێنماییەکانداو لە ڕێگەی‌ شارەزایانی‌ دایوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و شارەزایانی‌ زانکۆو لیژنەکانی‌ سەرپەرشتیەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ دایەنگەکان و چاودێریکردنیان لە رێگەی‌ کردنەوەی‌ خول و ڕاهێنان و سەردانی‌ ڕاستەوخۆو ئەنجامدانی‌ هەڵسەنگاندنەوە.

لە بڕگەی‌ دووەمی‌ کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی کاری دایەنگەکان وجێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی دایەنگە لە سەرجەم دایەنگەکان وەک یەک بێ جیاوازی کرا، هەروەک لەهەنگاوی یەکەمدا کۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەر و خاوەنی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان بۆ یەکخستنی گرێبەستی دایەنگە لەگەڵ کارمەندەکانیان و هەروەها گرێبەست لەگەڵ خێزانی مناڵەکان کرا . پاشان ئەوە ڕوونکرایەوە کە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە چوارچێوەی‌ بەرنامەیەکی‌ گشتگیردا بە ئامانجی‌ چاودێری‌ و پاراستنی‌ منداڵان و گەشەپێدان بە تواناکانیان کاری‌ جیدی‌ دەکات بۆ پێشەنگبوون لە ئاستی‌ کوردستان و عێراقدا بەتایبەت لە بواری‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ تواناکانی‌ منداڵانی‌ دایەنگە.

لە کۆتایدا چەند گفتگۆیەکی کراوە لە نێوان دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان بۆ بەیەک بەخشینی ئەزموونی کاریان بەڕێوە چوون.

10/06/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.