بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، 18ـی ئـایـارـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە شاندێکی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ئیبراهیم ئیسماعیل ،سیروان عەبولحەمید
مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە هۆی وەرگرتنی پۆستی نوێ و چەن پێشنیار و ڕاو بۆچونێک سەبارەت کێشەو گرفتەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی تاوتوێ کران پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و دڵنیای کردنەو پاڵپشتی بەڕێزیانی بە گرنگ وەسف کرد.
لە کۆتایدا شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
|