• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئـاگاداری
هەواڵ
لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەساڵاچویەک ڕزگار دەکرێت.

ئیسماعیل ڕەشید: ئۆتۆمبیلێک لە بەساڵاچویەک دەدات و جێی دەهێڵێت وئێستا باری تەندروستی جێگیرەو هەرچی پێویست بێت بۆی دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە،14ـی ئـایـاری2022 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو ،کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌ به‌ڕێز ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌دواداچوون بۆ ژیانی به‌ساڵاچوویەکی بێلانە له‌ نێو گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرا.

بەڕێوەبەری گشتی لەو بارەوە ڕایگەیاند ، پاش ئەوەی سەردانی شوێنی مانەوەی ئەو بەساڵاچوەم کرد شوێنەکە مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی تێدا نەبوو لە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان دەمایەوە ، پاش بەدواداچون بۆمان دەرکەوت کە ئۆتۆمبیلێک لێی داوەو بەجێیان هێشتوە، خۆش بەختانە تیمێکی( گروپی بەخشراوەکانی خودا) لەوێ ئامادەبوون و دەست بەجێ دەستیان کرد بە پاکردنەوەو شۆردنی بەساڵاچوەکە و گواستنەوەی بۆ ماڵی بەساڵاچوان و هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچوەی دەکەین .بەدواداچوونی‌ لایەنی‌ تەندروستی و دەروونی دۆسیەکە دەکەین، ‌و لە ئایندەشدا هەوڵدەدەین بە لەبەرچاوگرتنی‌ بەرژەوەندی‌ بەساڵاچوەکە ، چارەسەری‌ گونجاوتر بدۆزینەوە.

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خۆی گەیاندە بەڕێز دکتۆر عوسمان عەبدوڵڵا ،بەرپرس و تیمی گروپی (بەخشراوەکانی خودا) کە هاوکار بوون بۆ بەدەمەوە چونی بەساڵاچوەوەکە .
هەروەها ووتی ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌، بەشێوەی‌ بیست‌و چوار سەعات، دەرگای‌ کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و تەندروستی‌‌و پێویستی‌ ڕۆژانەی‌ ژیانیان پێشکەش دەکات.

14/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.