بەئامادەبوونی نوێنەری وەزیری کار مەراسیمی ڕۆژی زانکۆ بە نیشاندانی چەندین توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئـایـارـی2022، بەئامادە بونی بەڕێزان ، ئیسماعیل ڕەشید ، بەنوێنەرایەتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ، بەرپرسانی حزبی و حکومی لە ژێر چاودێری، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی زانکۆوە مەراسیمی ڕۆژی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا نوێنەری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەست خۆشی لە سەرۆکی زانکۆو مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆی کۆمار کرد کە چەندین توێژینەوەی زانستیان ئەنجامدا و پێشکەشی فێرخوازانی دیکە و سەردانیکەرانیان کرد، هەروەها جەختیان لەسەر فێربوونی زانست و بەرەوپێشچوونی خوێندن کرد لەپێناو بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا.
پاشان چەندین چالاکی و زنجیرە توێژینەوەی زانستی بڵاوکرانەوە و فێرخوازانیش لە بەشەکانی پەرستاری، ئەندازیاری، تەکنەلۆجیای زانیاری و چەندین بەشی دیکە، توێژینەوەکانیان نمایشکرد.
|