ئیسماعیل ڕەشید : جێبەجێ کردنی داواکاریەکانتان و دابین کردنی مافه‌كانتان و خزمه‌تكردن‌و پشتیوانیكردنتان به واجبی سەرشانمان دەزانین و گرنگی دانی وەزیری کار بە کەمئەندامانی پارێزگای سلێمانی جێگای دەست خۆشیە
به‌مه‌به‌ستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی هەژاران و کەمئەندامانی شارەکە ، شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له بەڕێز زانا ڕەحمان، قائم قامی قەزای پێنجوێن ، قوتابخانەی موفتی پێنجوێنی بنەڕەتی دەکات .
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی ئـایـارـی2022، شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئه‌ندامییه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ،هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی،هێمن محمد، بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی، بەنان وەهاب ،توێژەری کۆمەڵایەتی،شاری پێنجوێنیان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تا به هاوڕێ یه‌تی بازیان صدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری پاراستنی منداڵانی پێنجوێن، دیوانی قائمقامیه‌تی پێنجوێنیان به‌سه‌ركرده‌وه و لەلایەن زانا ڕەحمان، قائمقامی پێنجوێن پێشوازی کران. لە دیدارێکدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به بایه‌خه‌وه له كێشه‌و گرفته دارایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌كانی کەمئەندامان وهەموو ئەوانەی لەخوار هێڵی هەژاریەوەن بڕوانن و گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت، له به‌رانبه‌ردا زانا ڕەحمان، قائمقامی پێنجوێن سوپاسی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی كرد‌و هیوای خواست به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك به‌زوویی بتوانن چارەسەری کێشەو گرفتی کەمئەندامان و خەڵکی هەژاری سنورەکە بکرێت .
دواتر شاندەکە سه‌ردانی( قوتابخانەی موفتی پێنجوێنی) بنەڕەتی کرد ولەلایەن م، شەهلا محەمەد ، بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکەوە پێشوازی کران و چاویان بە منداڵێکی کەمئەندام کەوت و دیاری خاتوو کوێستان وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیان پێشکەش کرد و م.ئیسماعیل ڕەشید بە منداڵەکەو کەس وکاری ڕاگەیاند جێبەجێ کردنی داواکاریەکانتان و دابین کردنی مافه‌كانتان و خزمه‌تكردن‌و پشتیوانیكردنتان به واجبی سەرشانمان دەزانین و سڵاوی خاتوو کوێستان وەزیری کاری پێگەیاندن.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەڕێوەبەری سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵانی ڕاسپارد گرنگی زیاتر به ژیانی منداڵان بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی‌خاوەنپێداویستی تایبەتن و گرفتیان لە خوێندندا ڕوبەڕوو بۆتەوە.