• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / بەسەرپەرشتی خاتوو زەکیە سەید صالح، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە گرفتە تەکنیکی و دارایەکانی یەکەی خێزانی جێگرەوە ئەنجامدرا .

ئەمڕۆ سێ شممە، 17ـی ئـایـارـی2022، بەسەرپەرشتی بەڕێز خاتوو زەکیە سەید صاڵح ، بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وئامادەبونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی،، خاتوو نەجاح جلیل، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری، دلێر انور و ولید خالد، ئەندامانی لیژنەی باڵای خێزانی جێگرەوە،خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی،محمەد عەلی ، بەرپرسی هۆبەی خێزانی جێگرەوەو ، توێژەران وکارمەندانی هۆبەکە کۆبونەوەیەکی تایبەت بە گرفتە تەکنیکی و دارایەکانی هۆبەی خێزانی جێگرەوە ئەنجامدرا.

سەرەتا بەڕێز خاتوو زەکیە سەید صالح ،لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە، دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە تەکنیکی و داراییەی لەماوەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی لە هۆبەکەدا هەبووە گەڵاڵە بکرێت.

پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی به‌ تێرو ته‌سه‌لی‌ بۆچوونی‌ خۆی له‌باره‌ی‌ ئه‌ركه‌ ته‌واوكراوو ته‌واو نه‌كراوه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك پێشنیاری‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ نوێیان بۆ شێوازی‌ كاركردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشنیاركرد.

پاشان هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای خێزانی جێکرەوە و بەڕێوەبەری هۆبەی خێزانی جێگرەوە له‌و باره‌یه‌ و ڕاو بۆچونی خۆیان پشکەش کرد و هەموو لایەکیان سوربوون لەسەر بەردەوامی پڕۆژەکە تا گەشتن بە ئامانجەکەی لە بەرژەوەنی منداڵانی بێ سەرپەرشت جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ییترین شێوازو ڕێگای‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌و ڕزگاركردنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ چوارچێوه‌ خێزانییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌لای‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجی‌ كاری‌ داهاتوو بێت و به‌و په‌ڕی‌ تواناوه‌ كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردن و به‌رده‌وامی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا پڕۆژه‌كه‌ پێی‌ گه‌یشتووه‌و ته‌واو كردنی‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ پێویسته‌ له‌ داهاتوودا پێی‌ بگات.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان‌و عێراقدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ جێ به‌جێكراو له‌ ئێسته‌دا پڕۆژه‌كه‌ بەهۆی نەبونی بودجەی پێویست کارەکانی کەم کردۆتەوە ، پڕۆژەکە له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ پشتیگریی‌ دارایی‌ كراوه‌و له‌ڕووی‌ هونه‌ری‌ و ته‌كنیكیه‌وه‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌ كاری‌ تێدا كردووه‌.

18/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.