په‌یمانگای هانا به به‌رهه‌می ناوازه‌وه پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له بهرپرسانو میوانان، په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی به به‌رهه‌می ناوازه‌وه كرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 16ـی ئـایـارـی2022، به چاودێریی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ، حاکم قادر حەمەجان ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، خاتوو میدیا ئەحمەد و ڕەمەزان نامیق ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ،مز دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی،لەتیف شێخ عەزیز،بەڕێوەبەری چاودێری كەمئەندامانی سلێمانی، نو‌عمان عەبدولرەحمان ، ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ژماره‌یه‌ك له میوانی ڕێكخراوه‌یی‌و به‌رپرسی حكومی‌و حزبی، په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان پێشانگای ساڵانه‌ی خۆی كرده‌وه.
له پێشانگاكه‌دا به‌ڕێز خاتوو نازه‌نین عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكهشكردو به‌ڕێز م.ئیسماعیل رەشید، وته‌یه‌كی پێشكهشكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و قوتابیانی په‌یمانگای كرد كه توانیویانه به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵبنو قۆناغه‌كانی ئه‌مساڵی ڕاهێنان تێپهڕێننو ئه‌مڕۆ ئێمه به‌رهه‌مه‌كانیان ببینین كه ده‌یان به‌رهه‌می جوان‌و قهشهنگو ناوازه‌ن له زۆر بواری جیاوازدا.
دواتر میوانه‌كان‌و سه‌رجه‌م سه‌ردانیكارانی پێشانگا به‌شه‌كانی پێشانگایان به‌سه‌ركرده‌وه كه ده‌یان به‌رهه‌می درومانو پیشه‌ی دهستو وێنه‌و كاری دارتاشی ناوازه‌ی تێدا خرابوویه ڕوو.
|