• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سێ یەم کۆبونەوەی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌، 15ـی‌ ئـایـارـی2022، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسانی بەش و هۆبەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سێ یەم كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌: ١ـ وتەی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لەبارەی‌ گرنگترین کارو چالاکییەکانی‌ ۳ مانگێکی‌ ڕابردوو و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیان. ٢ـ دەرخستەی بەش و هۆبەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و داواکاریەکانیان. ٣ـ خستەنەڕووی‌ ئاستی‌ جێ بەجێکردنی‌ کارو بەرنامەو پلانی‌ بەرپرسیارو بەش و هۆبەکان٤- بەرهەمی سەردان و چاوپێکەوتنەکانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ٥- ڕێکخستنەوی دەوامی فەرمانبەران و کارمەندان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و به‌رس و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی ڕابردووی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ڕێزیاندا، زۆر دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن و پشتیوان‌و هاوكارێكی‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ كاره‌كان بوون، به‌تایبه‌ت زۆر به‌باشی‌ به‌ده‌م پلان و به‌دواداچوونه‌كان و پڕۆژه‌ نوێیه‌كان هاتون، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ خۆی‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرس و دامه‌زراوه‌كان به‌ جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان و كاركردن به‌ شێوه‌ی‌ دامه‌زراوانه‌و شه‌فافانه‌و به‌ پێی‌ پره‌نسیپه‌ كارگێڕییه‌كان بۆ خزمه‌تی‌ سودمه‌ندان له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و منداڵان و ژنان و به‌ساڵاچووان و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌كان بریتبوو له‌ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان له‌سه‌ر بەرهەمی سەردان و چاوپێکەوتنەکانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کە بە تایبەت خۆش بەختانە هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کارو پارێزگاری سلێمانی بڕیاری جێبەجێ کردنی هەندێک لە داواکاریەکانیان داوە.
.

وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌، دروست کردنی لیژنەیەک بوو بۆ پێداویستیەکان و چاک کردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی وداواکاریەکان..

پاش گفتوگۆیه‌كی‌ هێمنانه‌و پشوو درێژانه‌ی‌ سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ چەند ئەنجام وڕاسپاردەیەک له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌و پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆتایی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ هێنا.

15/05/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.