لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەستی لە کار ترازاند و بەڕێوەبەری گشتی نوێ دەست بەکاربوو.
ئەمڕۆ ٥ شەممە ، ٣ـی٢ی ٢٠٢٢، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە ئامادە بوونی بەڕێزان ، بێستون شەهید جەبار ، نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،خاتوو میدیا ئەحمەد و ڕەمەزان نامیق ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، عەبدوڵڵا ئەحمەد ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، ژمارەیەک لە بەرپرس و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،لە مەراسیمێکی شایستەدا پاش دەست لەکار ترازاندنی، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پێشوو بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری گشتی ماڵئاوای کرد و بەڕێز م.ئیسماعیل ڕشید محمد، وەک بەڕێوەبەری گشتی نوێ لەسەر پشکی کۆمەڵی دادگەری دەست بەکار بوو.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، وتەیەکی پێشکەش کردوو پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست وچەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کردن.
هەروەک کاری دڵسۆزانەی بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەرز نرخاندو سوپاسی کردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و سوپاس و پێزانینی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە پای هەوڵ و ماندوبونیان پێشکەش کردن .
پاشان بەڕێز نەهرۆ عەبوڵڵا عەلی ، وتەیکی پێشکەش کردوو وێرای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێ ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێزیان دوپات کردەوە.
لەکۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی نوێ لە وتەیکدا دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری پێشوو کرد و هەموو لایەکی دڵنیا کردەوە بە پشتیوانی خوای گەورەو پاشان کارمەندانی دڵسۆز خەمخۆرانە و دڵسۆزانە ئەم ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت و کار دەکات تا دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی زیاتر بەرەو پێش ببەن .
ئەوەی شایەنی باسە بەڕێز، نەهرۆعەبدوڵڵا عەلی ، لە ماوەی کار کردنیدا وەک بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت ،ماندو نەناسانە دڵسۆزانە بە کارو چالاکیەکانی ، خزمەتێکی گەورەی بە چین و توێژە جیاجیاکان کردووەلە پارێزگای سلێمانی و خەمخۆرانە بەدەم داواو کێشەکانی کەمئەندامان و هەژارانەوە بووە. بەڕێزیان وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەستبەکار دەبێت.