پڕۆسەی دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان بەردەوامە.
هیوا ڕەحمان: هەر خاوەنپێداویستیەکی تایبەت بەمەبەستی دروست کردنی ناسنامەی نوێ لە ڕێگەی تەلەفونی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئاگادار کراوەتەوە بە زوترین کات سەردانمان بکات.
ئەمڕۆ ٣٠ـی کانونی دووەمی/٢٠٢٢، بەڕێز هیوا ڕەحمان، سەرۆکی لیژنەی ئامادە کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامی لە پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند .
لە کارەکانیان بەردەوامن و سەرکەوتو بوون لە ئاسانکاری زیاتر بۆ کەمئەندامان و ڕۆژانە پێشوازی لە زیاتر لە ٥٠٠ کەم ئەندام لە هەموو بەڕێوە بەرایەتیکانی سنوری دەسەڵاتمان دەکرێت و خۆش بەختانە کارەکانمان بێ کێشەو گرفت دەڕوات .
پاشان ئەو داتایانەی خستە ڕوو کە تا ئێستا تۆمار کراون ڕایگەیاند تا ئێستا لە ناوەندی سلێمانی( ٥٤٥٢ ) کەمئەندام و لە ئیدارەی ڕاپەڕین (٢٥٥) کەمئەندام و لە قەزای چەمچەماڵ (١٣٥٣) کەمئەندام و لە قەزای دەربەندیخان (٣٣١) تۆمار کران .
هەر وک داواشی کرد ئەو کەمئەندامانەی پەیوەندیان پێوە کراوەو تا ئێستا سەردانیان نەکردوە بە مەبەستی تۆمارکردنیان بە زووی سەردان بکەن .
ناسنامەی نوێی کەمئەندامان پێک دێت لە سیستەمێکی داتابەیس ،کە بۆ ڕێکخستنی تۆمارو لیستی موچە و تۆمار کردنی زانیاریەکانی سودمەندانی کەمئەندامان و بە ئەلکترۆنی کردنی ،بۆ کار ئاسان کردنی کاری کەمئەندامان دروست دەکرێ، کە لە چوارچێوەی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت) هاتووەو سەرەڕای کەمکردنەوەی ڕۆتین و چارەسەرکردنی زۆرێک لە گرفتەکانی کەمئەندامان ئەم پێناسەیە کەمئەندامی ناشایستە جیادەکاتەوەو هەوڵ دانە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ.