سوپاس و پێزانینی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی پێشکەش بە بەڕێز محمد عارف کرا.
ئەمڕۆ ،۲ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمی/٢٠٢٢ ، بەڕێز ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، بە ئامادە بونی بەڕێزان ، بەختیار عەلی، لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری ، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، ئەندازیار ڕەوەز سوارە ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە بەڕێز محەمەد عارف ، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری محەمەد عارف.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هەماهەنگ و ئاسانکار بوون بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئەندازیاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سوپاس و پێزانینی بەڕێز خاتوو ،کوێستان محمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، هەروەها بەڕێز هیوا ڕەحمان سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشکەش کردن .
لای خۆیانەوە بەڕێز محەمەد عارف ، سوپاسی هەریەک لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی کردو پاڵپشتی خۆی و نوسینگەکەی لە خزمەت دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دوپات کردەوە.
|