بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و منداڵان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی ڕاگەیەند.
 
    ئەمڕۆ ۱شەممە، ۲۳ـی کانونی دووەمی/٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "لەسەرجەم  پەیمانگاو سەنتەرەکان و دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان پشوو دەبێت تا ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ـی ۱ـی ۲۰۲۲".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و سودمەندان و منداڵانی دایەنگەکان لە دابەزینی پلەکانی گەرما  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا بە:-
۱ -  لە سەرجەم دایەنگە ( ناحکومی )یەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ۳۰ـی کانونی دووەمی/۲۰۲۲ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. 
٢-  لە ئەگەری دروست نەبونی گرفتدا بە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دابین کردنی تەواوی پێداویستیەکان پێویستە دایەنگە حکویەکان پابەند بن بە ڕۆژانی دەوام.
٣-   قەرەبو کردنەوەی دایکان و باوکان بۆ  ڕۆژانی پشووی دیاری کراو لەلایە دایەنگە ناحکومیەکان.
٤-  لە تەواوی پەیمانگاو سەنتەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشوو دەبێت.
٥-  ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی  وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ـی کانونی دووەمی /٢٠٢٢، دەست پێ دەکرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی
۲۳ـی کانوونی دووەمی/٢٠٢٢