ژیار جەلال: بەردەوامین لە ڕزگار کردنی بێ لانەکان.و هەرچی پێویست بێ بۆیان دەکەین.
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەهانای بێلانەکان دەچن.
شەوی ڕابردوو ، ۱۹ـی کانونی دووەمی/٢٠٢٢ ، لەسەر ڕسپاردەی بەڕێز ، نەهرۆعەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە وەکالەت،
تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە سەرپەرشتی و چاودێری خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، و هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی ۱۰٤ و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی ، هەموو ئەو کەس و خێزانە بێلانانە ڕزگار کران کە لە ناو شاری سلێمانی دا لە بارودۆخێکی سەختدا و لەبەر سەرماو سۆڵە بەفردا ژیانیان بەڕێ دەکرد وگواسترانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
لەو بارەوە خاتوو ژیار جەلال ڕایگەیاند : تا ئێستا ۲ ئافرەت و ۱۰ پیاو گواستراونەتەوەو ئێستا لە جێگایەکی ئارام و گونجاودا ژیانی ئاسایی بەڕێ دەکەن، بێلانەکان لە بارۆخێکی سەختدا ژیانیان بەڕێ دەکرد،
و ئێمە بەردەوامین لە بەدواداچوون و گەڕان وهەر خێزانێک یان کەسێکی بێلانە ببینین دەیگوازینەوە هەرچی پێویست بێ بۆیان دەکەین و شوێنی شیاومان بۆ دابین کردوون.
هەروەک سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی گەیاندە تیمەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و هێزەکانی پۆلیسی ۱۰٤ و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی کە بێ گوێدانە بەفرو سەرمای سەختی شەوی ڕابروو هاوکاربوون.
لەبارەی بەخشراوەکانیشەوە ڕایگەیاند لە هەوڵی چارەسەر کردنی شوێنێکی گونجاوین بە کاتی بۆیان و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەهەوڵی چارەسەر کردن دەبین .
هەروەها وتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەشێوەی بیستو چوار سەعات، دەرگای کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی هەموو خێزانێکی بێلانەکە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیو دەروونیو تەندروستیو پێویستی ڕۆژانەی ژیانیان پێشکەش دەکات.