• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی (DHRD) كرد.

ئەمڕۆ ،١شممە ، ١٦ی كانوونی دووەمی /٢٠٢٢ ، بەڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەكالەت ​، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر ، لیپرسراوی پارێزگاری خێزان ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژكاری یاسایی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی كرد لە شاندێكی ڕێكخراوی (DHRD) سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ،كە پێك هاتبوون لە بەڕێزان ، كارزان فاضل بەڕێوەبەری ڕێكخراو ، تەلار كەمال ، بەرێوەبەری بەرنامەكان . كاردۆ ڕەزا ، پارێزەری پڕۆژە

سەرەتا شاندی میوان مەبەستی سەردانەكەیان ڕوون كردەوە كە خۆی لە هەماهەنگی بۆ ئاگادار بوون لە كارو چالاكیەكانی ڕێكخراوەكەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەبینێتەوە چارەسەر كردنی ئاستەنگەكان و ئەو كێشەو گرفتانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو هەیە.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی هاوكاریەكانی ڕێكخراوی بە گرنگ وەسف كردو پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ شاندی میوان دوپات كردەوەو بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی فراوان لەو بارەوە ئەنجام بدرێت.



16/01/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.