بەڕێوەبەرایەتی گشتی پانێلی ٫٫کاریگەری باڵانسی جێندەری لەسەر بەرەو پێشچوونی ئەدای فەرمانگە حکومی یەکان،هەروەها کاریگەری توندوتیژی لەسەر ئەم پڕۆسەیە ،، بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ ،١شەممە ٢٨/نۆڤەمبەر/٢٠٢١، لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بە هاوکاری ڕێکخراوی (unfpa) و ئەنجومەنی باڵای خانمان ، لە هۆڵی هۆتێل هایکریست لە شاری سلێمانی ، و بە ئامادە بونی ژمارەیەک لە بەرپرسی حکومی و ڕێکخراوەکان، هەستا بە ئەنجامدانی پانێلێک بە ناونیشانی (کاریگەری باڵانسی جێندەری لەسەر بەرەو پێشچوونی ئەدای فەرمانگە حکومی یەکان،هەروەها کاریگەری توندوتیژی لەسەر ئەم پڕۆسەیە) ،پانێلەکە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ( ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو .
سەرەتا ،بەڕێز ئاراس ناسر نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، بابەتێکی لەسەر (یەکەی جێندەری کارو چالاکیەکانی ،ئامانجەکانی) باسکرد و ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و یەکسانی جێندەری بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.
پاشان بەڕێز ، دکتۆرە تابان محم سعید، ئەندامی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بابەتێکی لەسەر (یەکسانی جێندەری وەک چەمک و زاراوە) بۆ ئامادەبوان باس کرد.
پاشان بەڕێز ،جوتیار فەتاح ،ڕاهێنەری کۆمەڵناسی، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا (کاریگەری یەکسانی جێندەری لەسەر بەرەو پێشچونی ئەدەبی فەرمانگە حکومیەکان) بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.
لە کۆتایدا خاتوو ئارەزو غفور ، سەرۆکی لیژنەی یەکەی یەکسانی جێندەر و ڕێکخەری پانێلەکە ، ڕایگەیاند، ئامانجی پانێلەکە زیاد بونی ڕۆڵی ئافرەتانە لە فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان و ئاماژەی بەوەكرد پێویستە رەچاوكردنی یەكسانی جۆری كۆمەڵایەتی لە سێكتەری ئابووری هەبێ، دووپاتی كردەوە پێویستە ژنان لە پڕۆژەو چالاكییە جۆراو جۆرەکاندارۆڵی گونجاوی خۆیان لە سەركردایەتی و بەڕێوەبردنی كارو پرۆژەكاندا پێبدرێت.
|