• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نەهرۆ عەبدوڵڵا: لە ماوەی‌ ١١ مانگی ڕابردوودا، ٢٤٣ ژن داڵدەدراون و لە مەترسی‌ و هەڕەشە پارێزراون.

لە لێدوانێکی‌ ڕۆژنامەوانیدا بەبۆنەی‌ ٢٥ی‌ ١١، ڕۆژی‌ جیهانی‌ بەرەنگاری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، بەڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت ڕایگەیاند: " لە ماوەی‌ ١١ مانگی ڕابردودادا، ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراوی‌ سلێمانی‌ (٢٤٣)ژنی‌ داڵدەداوە، کە (٧٤) منداڵیشیان لەگەڵ بووە، کە بەهۆی‌ بوونی‌ مەترسی‌ لەسەر ژیانیان پەنایان بۆ ماڵی‌ داڵدەدان هێناوە، لەو ژمارەیەش (٢١٩) ژن کێشەکانیان گەیشتووەتە چارەسەرو ماڵەکەیان بەجێهێشتوەو تەنها (٢٧) ژن لە ماڵەکەدا ماونەتەوە"

سەبارەت بە چارەسەری‌ کێشەکان‌و ئەو ڕێگاچارانەی‌ بەڕێوەەبەرایەتی‌ گشتی‌ و ماڵی‌ داڵدەدان دەیگرێتەبەر، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتی‌:" ماڵی‌ داڵدەدان بە پێی‌ رێنمایی‌ ژمارە (٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٤)ی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌، کاردەکات بۆ پاراستنی‌ ئەو کچ و ژنانەی‌ کە بەهۆی‌ کێشەی‌ کۆمەڵایەتی‌ یان خێزانی‌ ڕووبەڕووی‌ هەڕەشەو توندوتیژی‌ دەبنەوە".

سەبارەت بە ئەرکەکانی‌ ماڵی‌ داڵدەدانیش، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتی‌: " ئەرکی‌ سەرەکی‌ دابینکردنی‌ سەلامەت و پاراستنی‌ ژنان وکچانی‌ هەڕەشەلێکراوە، کە بەخۆشحاڵیەوە زۆر بە باشی‌ بەهاوکاری‌ برایان و خوشکانمان لە پۆلیس و ئاسایش توانیومانە ئەم ئامانج و ئەرکە بە باشی‌ بەدیبهێنین، پاشان ڕەخساندنی‌ پێویستیەکانی‌ ژیانی‌ ڕۆژانە لەو بارەیەشەوە سەرەڕای‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و گیرو گرفتەکان بە هاوکاری‌ دڵسۆزو هاوکارەکان لە ڕێکخراوو دامەزراوە حکومی‌ و ناحکومییەکان زۆر بەباشی‌ توانیومانە پێویستییەکانی‌ ڕۆژانەی‌ تەندروست بۆ داڵدەدراوان دابین بکەین، سەبارەت بە چارەسەری‌ کێشەکانیش، ئەوە لە ڕێگەی‌ بەڕێوەبەری‌ ماڵی‌ داڵدەدان‌و توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونی‌ و کارمەندی‌ یاساییەوە بەدواداچوونی‌ پێویست دەکرێت بۆ چارەسەری‌ کێشەکان‌و گەڕانەوەی‌ دۆخی‌ ژنان و کچان بۆ دۆخێکی‌ ئاسایی‌ و سەلامەت، هەروەها لەم بوارەدا بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ توندوتیژی‌‌و بنکەکانیان‌و دادگای‌ تایبەت بە توندوتیژی‌ خێزانی‌ سەرجەم دادگاکان هاوکارو پشتیوانن بۆ پاراستنی‌ ژنان و چارەسەری‌ کێشەکانیان".

سەبارەت بە ژیانی‌ ڕۆژانەی‌ ژنان‌و کچان لە ماڵی‌ داڵدەدان، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ڕوونیکردەوە: " هەموو توانامان دەخەینەگەڕ لە ڕێگەی‌ ستافەکان‌و ئەو ڕێکخراوە نێوخۆیی‌ و نێودەوڵەتیانەی‌ کە هاوکارن کاتە بەتاڵەکانی‌ ژنان و کچان بە شتە بەسودو بە نرخەکان وەک خولی‌ هوشیاری‌ و وەرزش فێرکردنی‌ خوێندەواری‌ و کارو پیشەی‌ چنین‌و دەستڕەنگینی‌ و هونەر پڕ بکەینەوە، هەموو ئەوانەش بە ڕەچاوکردنی‌ یاساو ڕێنماییەکان‌و ئادابی‌ گشتی‌ کۆمەڵگەکەمان‌و ڕەچاوکردنی‌ کلتوری‌ جوانی‌ گەلەکەمان".

ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراوی‌ سلێمانی‌، دامەزراوەیەکی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەو پەناگەیەکە بۆ ئەو ژن‌و کچانەی‌ ڕووبەڕووی‌ توندوتیژی‌ دەبنەوەو هەڕەشەیان لەسەرە، و تەنها شوێنە لە سنوری‌ هەردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجەی‌ شەهیدو ئیدارەی‌ گەرمیان کە سودمەندان داڵدە دەدات.

25/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.