• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگه‌یه‌نراویێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان بڵاودەکاتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
بەڕێزان ،هاوڵاتیانی خۆشەویست.
ئەمڕۆ ٢٥/نۆڤەمبەری/٢٠٢١ لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ژناندا ،دڵنیاتان دەکەینەوە
ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی‌ كوردستانێكی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژی‌‌و پێشێلكاری‌ ماف دژی‌ ژنان، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه‌ به‌شدارێكی‌ كاراین له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هوشیاریی‌ ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی‌ ژنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ خوازیاره‌ خێزانه‌كان وشیارانه‌تر به‌رپرسیارێتی‌ به‌رانبه‌ر منداڵه‌ كچه‌كانیان هه‌ڵبگرن‌ بۆ دروست کردنی نەوەیەکی   كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی‌ تەندروست، پێویسته‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ ١٨ ساڵییه‌وه‌ خێزانه‌كان‌و ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رقاڵی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی‌ كچان‌و كوڕان بێت بۆ قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌ی‌ ژیان‌ و هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی‌ گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه‌.
توندو تیژی دژی کچان و ژنان له‌ ناشیرینترین‌و دزێوترین پێشێلكارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ بنه‌ماكه‌ی‌ جیاوازی‌ ڕه‌گه‌زی‌‌و به‌ كه‌م سه‌یركردنی‌ ژنان و هه‌وڵدان بێت بۆ په‌راوێزخستنی‌‌و ڕێگه‌ نه‌دان به‌وه‌ی‌ هاوشانی‌ پیاوان ڕۆڵی‌ خۆی‌ بگێڕێت‌.
بەهیوای ئەوەی هەمولایەکتان بە دور بن لە توندوتیژی و هەمیشە لە ئارامی و خۆشیدا بژین.

نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت
٢٥/نۆڤەمبەری/٢٠٢١

25/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.