هیوا ڕەحمان لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی ٤ شەممە، ٢٤/ نۆڤەمبەر/٢٠٢١ ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،بەسەرپەرشتی بەڕێز ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، و ئامادەبوونی بەڕێز ،خاتوو ژیران عومەر صالح،نوێنەری (کۆمپانیای پاتریس) لەگەڵ بەرپرس و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان کۆبویەوە.
سەرەتا بەڕێز هیواڕەحمان ، دروست کردنی ناسنامەی نوێی کەمئەندامانی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوەو باسی لە چۆنیەتی میکانزمی بەڕێوەچونی دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان و چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە کرد. وە ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان تێبینی خۆیان لەسەر پڕۆسەکە پێشکەش کردوو ،سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان کرد و ها کار و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو پڕۆسەیە ڕاگەیاند.
|