• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەجیا پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیاو هیمۆفیلیای کوردستان و ژمارەیەک لە خۆبەش کرد.

ڕۆژی ، ٢ شەممە ٢٢ /نۆڤەمبەر/٢٠٢١ بەڕێز ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژكاری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی كرد لە بەڕێز ، كۆچەر كەریم ئەحمەد ، سەرۆكی ڕێكخراوی كۆمەڵەی تالاسیمیا و هیمۆفیلیای كوردستان لە سلێمانی .
سەرەتا نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامی بۆ بەڕێزیان ڕون کردەوە کە بە بێ کێشەو گرفت پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیاو هیمۆفیلیای کوردستان لای خۆیەوە سوپاسی وەزارەتی کارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد لەسەر کارئاسانیان بۆ پڕۆسەکەو دەستخۆشیشی لە کارەکانیان کرد و هەوڵ و ماندوبونیان بەرز نرخاند.

پاشان بەڕێز هیوا ڕەحمان ، پێشوازی لە ژمارەیەک لەو خۆبەخشانە کرد کە بەشدارن لە پڕۆسەی دروستکردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان و پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دوپات کردنەوە.

23/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.