بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ لە شاندێکی ڕێکخراوی (unfpa) و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی ، ١شەممە ، ٢١/نۆڤەمبەر/٢٠٢١ ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بەڕێز ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بەوەکالەت، بە ئامادەبونی بەڕێز ، ئاراس ناصر ،لێپرسراوی بەشی پارێزگاری خێزان، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی unfpa ، کە پێک هاتبون لە بەڕێزان محمود ئەختر ، ڕاوێژکار لە ڕێکخراو ، خاتوو ناز وشیار ڕێکخەر و نوێنەری سلێمانی ڕێکخراوەکە و خاتوو ڕاز فریا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان.
تەوەری کۆبونەوەکە بریتی بو لە کاریگەری بەها کۆمەڵایەتیەکان لەسەر کۆمەڵگەو ژنان بە تایبەتی، هەروەها چۆنیەتی هۆشیارکردنەوەو کەمکردنەوەی دیاردەی زوو بەشودان و بەرەنگاربونەوەی ئەو دیاردەیە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە باسی لێوەکرا.
|