• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دروست کردنی ناسنامەی نوێی کەمئەندامان چوە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ ، ٢١/نۆڤەمبەری/ ٢٠٢١ ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی سلێمانی ، دروست کردنی ناسنامەی نوێی کەمئەندامان دەستی پێکرد.
ناسنامەکە لە ناو سیستەمێکی داتابەیس جێگیر دەکرێت ،کە بۆ ڕێکخستنی تۆمارو لیستی موچە و تۆمار کردنی زانیاریەکانی سودمەندانی کەمئەندامان و بە ئەلکترۆنی کردنی لەسەر ویبسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بۆ کار ئاسان کردنی کاری کەمئەندامان دروست دەکرێت.

بەڕێز، هیوا ڕەحمان ، سەرۆکی لیژنەی دروست کردنی پێناسی نوێی کەمئەندامان ڕایگەیاند ، پڕۆسەکە لە یەکەم ڕۆژی دا بەشێوەکی باش بێ کێشەو گرفت بەڕێوەچوو ، وە باسی چۆنیه‌تی‌ دروست کردنی ناسنامەکەی کرد کە لە چوارچێوەی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت) هاتووەو سەرەڕای کەمکردنەوەی ڕۆتین و چارەسەرکردنی زۆرێک لە گرفتەکانی کەمئەندامان ئەم پێناسەیە کەمئەندامی ناشایستە جیادەکاتەوەو هەوڵ دانە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ.

وە هەروەها بەڕێزیان داوایان لە هەموو کەمئەندامانی بەڕێز کرد بە هیچ شێوەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەکەن بە مەبەستی دروست کردنی ناسنامە هەتا لەڕێگەی تێلەفونەوە ئاگادار دەکرێنەوە. و ئەم ناسنامەیە تەنها بۆ ئەو کەمئەندامانەیە کە ناویان تۆمارە .


21/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.