سۆران سعید :- لە ١٠ مانگی ڕابردوودا، لە پڕۆژەی پاڵپشتی منداڵان، ٢٠٤٨٠ منداڵ پاڵپشتی کراون
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاماری ١٠ مانگی پڕۆژەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی منداڵان بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ ٢١/نۆڤەمبەر/٢٠٢١ بەڕێز ، سۆران سەعید ،لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچون ،لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، لە ساڵ ڕۆژی چەسپاندنی مافەکانی منداڵاندا ، ئاماری ١٠مانگی کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی منداڵانی پێڕاگەیاندین. کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف بەڕێوەی دەبات.
ئاماری ١٠ مانگی ڕابردوو
١ _ هۆشیاری پاڵپشتی درەروونی كۆمەڵایەتی،
١٠٠٢٧ منداڵ
(٥٠٧٦ کچ، ٤٩٥١ کوڕ)
بەرنامەی خزمەتگوزاری پاڵپشتی درەروونی كۆمەڵایەتی رِيكخستراو
٣٦٨٧ منداڵ
(٢٠٢٩ کچ ، ١٦٥٨ کوڕ)
ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ منداڵان لەسەر ڤایرۆسی کورونا و دەلتا ڤایرۆس
٨١٥١ منداڵ
(٤٢٦٨ کچ ، ٣٨٨٣ کوڕ)
ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ دایکان و باوکان لەسەر ڤایرۆسی کورونا و دەلتا ڤایرۆس
٣٥٨١ خێزان
(٢١٩٥ دایک، ١٣٨٦ باوک)
جێ بەجێ كردنی بەرنامەی بوون بە دایك و باوكێكی ئەرێنی بۆ منداڵەكانمان و دروست كردنی خێزانێكی سەركەوتوو
٣٢١٣ خێزان
( ١٨٣١ دایک ، ١٣٨٢ باوک)
هۆشداری بۆ منداڵان لەسەر مافەكانیان و پارێزگاری لە خود
٦٧٦٦ منداڵ
(٣٣٩٧ کچ ، ٣٣٦٩)
هۆشداری دایک و باوکان لەسەر بابەتی پارێزگاری منداڵان
٢٩٨٢ خێزان
(١٧٠٣ دایک ، ١٢٧٩ باوک)
بەڕێوبردنی کەیس
٢٦٦ ( ١٢٥ کچ ، ١٤١ کوڕ)
تێبینی: وێنەکان وێنەى ڕاهێنەرو کارمەندانمانە کە سەرقاڵی پەروەردەو ڕاهێنانی منداڵانن لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی منداڵان کە لەلایەن بەشی پلان و بەدواداچوون لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان جێ بەجێ دەکرێت.