• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ساڵ ڕۆژی چەسپاندنی مافەکانی منداڵان ، ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ ٢٠/نۆڤەمبەری/٢٠٢١ لەساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی چەسپاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵان٬ بەڕێوەبەرایەتی گشتی،ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ئەمڕۆ ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، لەساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی چەسپاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵان ، دوای پیرۆزبایمان لە گشت منداڵانی جیهان و کوردستان بە تایبەتی، هەمولایەک دڵنیا دەکەینەوە ، کە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پارێزەری مافەکانی منداڵان دەبین و لە چوارچێوەی کارەکانماندا، وە گرنگی زیاتر بەو منداڵانە دەدەین کە پێویستان بە هاوکاری و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەبێت لە ڕووی یاسایی، و کۆمەڵایەتی، و دەرونی، و تەندروستی، وپاراستنی مافەکانیان، وە هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی نەوەیەکی تەندروست و چەسپاندنی سەرجەم مافەکانی منداڵان وە پاڵپشتی کردنیان لە چوارچێوەی سنوری کارکردنمان.

هیوادارین لە چوارچێوەی مافەکانیاندا سەرجەم منداڵانی کوردستانمان هەمیشە لە ئارامی و خۆشیدا بژین و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەخوازین.

ڕاگەیاندندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
٢٠/نۆڤەمبەری/ ٢٠٢١



20/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.