بەڕێوەبەری گشتی لە ڕۆژی گۆچانی سپی دا بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نابینایەن دەکات.
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی لە هەموو ڕوناک دڵانی وڵاتەکەم پیرۆز بێت.
بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،ئەم ڕۆژە لە تەواوی نابینایانی جیهان و کودستان و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ بەرەو پێشچوونتان و بەدیهێنانی ئاواتەکانتان . وە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم و هاوکارانم بۆ هەمو تاکێکی خاوەنپێداویستی تایبەت دوپات دەکەمەوەو، لەگەڵ هیوای ئایندەیەکی گەش و ڕۆشن بۆ هەموو لایەکتان ، تەمەنای خێرو خۆشی و تەدروستیەکی باش دەکەین بۆتان .
جارێکی دیکە، ئەم ڕۆژە پڕ شکۆیەتان لێ پیرۆز بێ و خوای گەورە یاوەری خێرو خۆشیتان بێت.
دڵسۆزتان
نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ،بە وەکالەت
١٥ی ئۆکتۆبەری٢٠٢١
|