وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی: لە هەوڵی دروستکردنی بینایەک بۆ بەساڵاچوان و چەند پڕۆژەیەکی ترین بۆ قەزای دەربەندیخان.
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ،٩ی١٠ی٢٠٢١،، خاتوو کوێستان محمد، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە ئامادەبوونی بەڕێزان ،نەهرۆ عەبدەڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بەوەکالەت ،ئاراس ناصر ، لێپرسراوی چاودێری خێزان، شێخ فەیصەل محەمەد ،ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم ، بەختیار عەبدوڕەحمان ،قایمقامی قەزای دەربەندیخان ، عەبدولواحید احمد ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان بە وەکالەت ،سامان محەمەد ، لێپرسراوی سەنتەری منداڵانی دەربەندیخان،بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخانی کردەوە.
سەرەتا به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی ،وتارێکی پێشکەش کرد‌و پیرۆزبایی کردنەوەی بینا نوێکەی لە فەرمانبەران و دانیشتوانی دەربەندیخان کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی مافی کەمئەندامان و گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان كرده‌وه كه ده‌بنه هۆی نەمانی ڕۆتین وگەندەڵی لە یەکە ئیداریەکاندا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگرێته به‌ر بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، وە ئامادەبوانی دڵنیا کردەوە کە لە هەوڵی دروست کردنی بینایەکن بۆ بەساڵاچوان و چەند پڕۆژەیەکی تر بۆ قەزای دەربەندیخان .
هەروەها ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان كرد كه دڵسۆزانه كار ده‌كه‌ن‌و به ئاستێكی زۆر باشی به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی بینا نوێیەکەدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م کارمەندان كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتن‌و خستنه‌گه‌ڕی بەڕێوەبەرایەتیەکانی شار‌و قەزاو ناحیەکان به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان به‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی حكومی‌و ناحكومی.
|