• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەساڵاچویەک ڕزگار دەکرێت.

هاوسەری نەنە کوکوی کۆچ کردوو دەگوێزرێتەوە بۆ ماڵی بەساڵاچوان.

ئەمڕۆ هەینی،٨ی١٠ی٢٠٢١، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو ،کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌ به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی‌ به‌ساڵاچوویەک له‌ نێو گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرا کە هاوسەری نەنە کووی کۆچ کردووە تیمێکی ماڵی بەساڵاچوان بەسەرپەرشتی خاتوو ،بەناز کەریم قادر بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان ، هاوڕێیەتی کامل غەفور ،سەرۆکی توێژەران ،محمد عەبدول ڕەحمان. چونە ماڵی بەساڵاچوویەک کە بە بارودۆخێکی خراپ دا تێدەپەڕی بە تەنیای ژیانی بەڕێ دەکرد ،مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی تێدا نەبوو لە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیان دەمایەوە،تەمەنی ڕێگەی پێ نادات خۆی خزمەتی‌ خۆی بکات و گرنگی‌ بە ژیانی‌ خۆی بدات و پێداویستییەکانیان دابین بکەن ،تیمی ناوبراو پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی بردیانە ماڵی بەساڵاچوان و ڕزگار کرا.

بەڕێوەبەری گشتی لەو بارەوە ڕایگەیاند ، کە هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچوەی دەکەن و سوپاسی بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خۆی گەیاندە ئەو تیمەی کە بەدەم ئەو بەساڵاچوەوە چون .
هەروەها ووتی ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌، بەشێوەی‌ بیست‌و چوار سەعات، دەرگای‌ کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و تەندروستی‌‌و پێویستی‌ ڕۆژانەی‌ ژیانیان پێشکەش دەکات.




08/10/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.