بەڕێوەبەری گشتی : ئەرکمانە بەسۆزو میهرەبان بین لەگەڵ بەساڵاچوان.
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ،بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەساڵاچوان.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەساڵاچوان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی بەساڵاچوانی جیهان و کوردستان دەکەم بەتایبەن بەساڵاچوانی ماڵی بەساڵاچوانمان.
هیوادارم بتوانین زیاتر خزمەت بە بەساڵاچوانمان بکەین و ئەرکمانە بەسۆزو میهرەبان بین لەگەڵ بەساڵاچواندا ،
هاوڵاتیانی خۆشەویست، بەساڵاچوان ئەو توێژەی کۆمەڵگەن کە کۆی تەمەنیان بەخشیوە بۆ درێژەدان بە ڕێچکەی مرۆڤایەتی و هەر ئەوانیش داینەمۆی پێگەیاندنی توێژەکانی تری کۆمەڵگە بوون و وە هەمیشە قەرزاریانین.
وە لەم ڕۆژەدا سوپاسی یەکە یەکی کارمەندە دڵسۆزەکانمان دەکەم کە شەو ڕۆژ ماندو نەناسانە خزمەت بە بەساڵاچوان و پەکەوتەکانمان دەکەن لە ماڵی بەساڵاچوانمان.
بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەردەوام دەبین لە خزمەتی ئەم توێژە ،بە تایبەت لە ڕووی چاودێری کردن و تەندروستیان لە ماڵی بەساڵاچوانمان لەهەموو بوارەکاندا.
دوبارە ئەم ڕۆژەتان پیرۆز بێت خوای گەورە ئێوەو بەساڵاچوانمان لە نەخۆشی بپارێزێت.
نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت.
٣٠ی٩ی٢٠٢١