لە پێناو نەمانی ڕۆتین و بەرەو پێشچونی کارەکانی بەشی دایەنگەکان و پێدانی مۆڵەت بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەشی یاساو دایەنگەکان کۆبویەوە.
ئەمڕۆ ٤ شەممە، ٢٩ی٩ی٢٠٢١، بەڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ،بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی ، حالیمە فەتاح بەرپرسی بەشی دایەنگەکان . لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبونەوە.
ئامانج لە کۆبونەوەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بڕیاڕەکانی کۆبونەوەی قایمقامیەتی سلێمانی کە بۆ نەمانی ڕۆتین و بەرەو پێشچوونی کارەکانی بەشی دایەنگەکان و وەرگرتنی مۆڵەت و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان درابوون .
|