"به‌هۆی پاڵپشتیان لەماڵەکانی منداڵان " بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و ڕێزلێنانی خۆی بەخشییە هەریەک لە ڕێکخراوی لەیاد و دایەنگەی خەونی منداڵانی ناحکومی.
ڕۆژی٢ شەممە ، ٢٧ی٩ی٢٠٢١، به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت،به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان، خاتوو ، ژیار جەلال ،بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و به‌دواداچون، پێشوازیكرد له بەڕێزان ڕێکەوت حامد وادی، بەرپرسی ڕێکخراوی لەیاد و تابان محمد محمود ،بەڕێوەبەرو خاوەنی دایەنگەی خەونی منداڵانی ناحکومی.
لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، خه‌ڵاتی سوپاس‌و ڕێزلێنانی خۆی پێشکەش بە هەریەکە لە بەڕێزان خاتوو تابان محمد محمود، ڕێکەوت حامد وادی کرد ، لە پای ئەو خزمەتەبەردەوامانەی کە بە ماڵەکانی منداڵان و منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت دەیکەن و بە کارێکی گەورەو مرۆڤ دۆستانەی وەسف کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
له به‌رامبەردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی كردن له به‌رانبه‌ر ههڵوێستیانداو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كردوویه‌تی به ئه‌ركی خۆی زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ههماههنگیو پێكه‌وه كاركردنه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و خزمه‌تی زیاتری کەمئەندامان و ماڵەکانی منداڵان و بەساڵاچوان.
|