وه‌زیرى كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە هاوڕێیەتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سەنتەری ئۆتیزم و پڕۆژەی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشت به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ ٥شەممە، ٢٣ی٩ی٢٠٢١، به‌ڕێز خاتوو.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای،بە وەکالەت سەنتەری ئۆتیزم لە شاری سلێمانی و پڕۆژەی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشتیان به‌سه‌ركرده‌وه،
سەرەتا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرکردەوە و پاشان بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی لە سەنتەری ئۆتیزم لە شاری شلێمان ژمارەیەک لە ستاف و کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزمی بینی‌و گوێی له بۆچوونی به‌ڕێز ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر گرت كه تیایدا وێڕای خستنه‌ڕووی ده‌ستكه‌وت‌و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌نته‌ر، باسی له كێشه‌و گرفته هونه‌ریی‌و ئیدارییه‌كانی سه‌نته‌ر كرد.
له‌و باره‌یه‌وه بەڕێز خاتوو کوێستان به‌ڵێنی به‌رده‌وامی له پشتیوانی سه‌نته‌ری ئۆتیزمی دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌ت كه سه‌نته‌ری ئۆتیزمی سلێمانی به باشترین سه‌نته‌ری ئۆتیزم له ڕووی ژماره‌و كوالێتیه‌وه دێته ئه‌ژمار بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم.
پاشان بۆ بەدواداچونی کارەکانیان سەردانی پڕۆژەی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشتی لە گەڕەکی کودساتیان کرد کە لە لایەن بنەماڵەیەکی خێرخواز دروست دەکرێت.
|