٫٫بەڕێوەبەری گشتی : پێویستە کەرتی پەروەردەو فێرکردن لە سەنتەرو پەیمانگاکانمان بەرەو پێشتر بەرین،،
ڕۆژی ٢ شەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢١، بەڕێز ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەوەکالەت، بە هاوڕێیەتی بەڕێز ،ئاراس ناصر ، لێپرسڕاوی پارێزگاری خێزان، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بەسەر کردەوە، هەر لەو بەسەرکردنەوەدا لەگەڵ بەڕێزان، شێخ لەتیف عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی،و بەڕێوەبەرانی پەیمانگای ( هانا،ئاوات،هیوا،ڕوناکی) و سەنتەرەکانی ( ئۆتیزم، ڕۆشنایی) کۆبووەوە.
سەرەتا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی كره‌وه له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا‌و ڕێنمایی‌و سیستمانه‌ی، دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێكده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی مافی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت و ئاسانکاری زیاتر بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆیان.
پاشان ژمارەیەک بڕیار گەڵاڵە کرا، کە یه‌كێك له بڕیاره‌كان بریتبوو لەجێبەجێکردن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه مامۆستایان و كارمه‌ندان پابه‌ندكران به ته‌رخانكردنی هه‌موو توانایان بۆ كار‌و ئه‌ركه‌كانیان لە خزمەتکردنی خوێندکارانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتی سەنتەرو پەیمانگاکان.
یەکێکتر لە بڕیارەکان ڕێکخستنەوەی میلاک و دابەش کردنی کاری فەرمانبەران تا زیاتر خزمەت بە منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت بکرێت.
هەر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای كارمه‌ندان دانرا، و ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفتیش تاوتوێكران.
|