بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆستێک بە کێبڕکێ و ڕەخساندنى هەلى چونیەک بۆ کارمەندان پڕ دەکاتەوە
بە پێی گشتاندنێك كه ژماره (١٦١٧) له به‌رواری (٧ی٧ی٢٠٢٠)ی له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان پۆستی به‌رپرسی هۆبه‌ی (ماڵی ساوایان) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی پڕ ده‌كاته‌وه، كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كان ده‌توانن سی ڤی خۆیان له ماوه‌ی (٢٠)ڕۆژدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی بكه‌ن بۆ به‌شداری له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی (بەرپرسی هۆبەی ماڵی ساوایان) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە ماوەی (٢٠) ڕۆژدا ژیان و تواناییهكانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ _ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە کۆمەڵناسی یان دەروناسی بێت
٢_ ساڵانی خزمەتی لە ٧ ساڵ کەمتر نەبێت
٣_ شارەزایی لە بەڕێوەبردن هەبێت
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
٨ی٧ی٢٠٢١