• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای‌ كارمه‌ندان به‌شێكه‌ له‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌"

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی تراینگڵ ،كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ ٤ ڕۆژه‌ بۆ سه‌نته‌ری ئۆتیزم هێناو بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا

ڕۆژی ٤ شه‌ممه‌، ٩ی ٦ی٢٠٢١، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بە وەکالەت و ،لەتیف شێخ عەزیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی، ڕەحمان عەلی ،بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم و مۆفەق حسێن ، پەرەپێدانی تواناکان لە ڕێکخراوی تراینگڵ ،لە سەنتەری ئۆتیزم و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تراینگڵ كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێك هێنا كه‌ بۆ ستاف‌و مامۆستایانی و کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزم بۆ (هەڵسەنگاندن و دانانی بەرنامە پەروەردەیی تاکەکەسی و بەڕێوەبردنی کەیس) كرابوویه‌وه‌، تیایدا وەک ڕاهێنەری ئۆتیزم بڕوانامەیان پێ بەخشرا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاس‌و بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجیانه‌ ده‌یه‌وێت بایه‌خ به‌ توانای‌ ستافه‌كان بدات‌و سه‌نته‌ره‌کە خاوه‌ن به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی‌ پێشكه‌وتووی‌ كاركردن بێ.

ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژدا له‌ هۆڵی‌ سەنتەری ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به‌ڕێزان مامۆستا ڕەحمان ، ڕاهێنەرو بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم و مامۆستا مۆفەق حسێن ، پەرەپێدانی تواناکان لە ڕێکخراوی تراینگڵ . وانه‌كانیان وته‌وه‌ و ڕێکخراوی‌ (تراینگڵ) سپۆنسەری‌ بوو.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌وه‌ کارمەندانی به‌شداربوو توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن به‌ منداڵان بە گشتی و منداڵانی ئۆتیزم بەتایبەتی له‌ سه‌نته‌رەکەو به‌هۆیه‌وه‌ باشتر سەنتەرەکە خزمه‌تی‌ خۆی‌ ده‌كات.


10/06/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.