• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"به‌هۆی‌ پاڵپشتیان لە ماڵەکانی بەساڵاچوان وماڵەکانی منداڵان " بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و ڕێزلێنانی خۆی بەخشییە هەریەک لە ڕێکخراوی لەیاد و دایەنگەی خەونی منداڵانی ناحکومی کرد

ڕۆژی‌ دووشەممە، ٧ی٦ی٢٠٢١، به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە وەکالەت،به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان، سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچون، مافناس هیوا ڕەحمان، پێشوازیكرد له‌ بەڕێزان ڕێکەوت حامد وادی، بەرپرسی ڕێکخراوی لەیاد و تابان محمد محمود بەڕێوەبەرو خاوەنی دایەنگەی خەونی منداڵان.

لە چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، خه‌ڵاتی‌ سوپاس‌و ڕێزلێنانی‌ خۆی پێشکەش بە هەریەکە لە بەڕێزان خاتوو تابان محمد محود، ڕێکەوت حامد وادی کرد ، لە پای ئەو خزمەتەی کە بە ماڵەکانی بەساڵاچوان و ماڵەکانی منداڵان و منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت کردویانەو بە کارێکی گەورەو مرۆڤ دۆستانەی وەسف کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و ئەوانیش چه‌پكه‌ گوڵی‌ ڕێزو وه‌فایان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سۆران سعید بەرپرسی بەشی پلان كرد له‌ پای‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ئاسانكارییان بۆ كاره‌كانی‌ ڕێكخراو .
له‌ به‌رامبەردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ كردن له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستیانداو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردوویه‌تی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ زانیوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و خزمه‌تی‌ زیاتری‌ کەمئەندامان و ماڵەکانی منداڵان و بەساڵاچوان.

08/06/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.