• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بینای نوێی ماڵی بەساڵاچووان کارکردن تێیدا بەردەوامەو لە قۆناغی کۆتای نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ ٢شەممە، ٣١ی‌ ٥ی٢٠٢١، بەڕێز ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە وەکالەت بەهاوڕێیەتی‌ بەڕێز ئەندازیار، بەختیار علی حەمە غەریب ،لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری. سەردانی‌ ناحیەی‌ شارەدێی‌ سیتەکی کردو. بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوانیان بەسەرکردەوە

لەو بەسەرکردنەوەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گرنگی‌ دروستکردنی‌ بیناکەو تەواو بونی لە کاتی خۆیدا بە پێویست زانی ،چونکە ماڵی نوێی بەساڵاچووان لە شارەدێی‌ سیتەک دەتوانێت کەش و هەواو ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ بەساڵاچووان لە ڕووی‌ تەندروستی‌ و دەروونیەوە بڕەخسێنێت.

هەر لەو سەردانەدا باس لە چۆنیەتی‌ چارەسەرکردنی‌ گرفتە هونەرییەکان و بەربەستەکانی بەردەم بیناکە کراو، پاڵپشتی تەواوی خۆی و ستافەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر هاوکاریەک بۆ پڕۆژەکە ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی‌ ئامانجی‌ پڕۆژەکەوە کە کارێکی‌ خێرخوازییەو بایەخی‌ گەورەی هەیە لە باشترکردنی‌ کاری‌ دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌.

پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن، وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا پڕۆژەکە بە مەوادی کوالێتی و بە شێوەیەکی باش کاری تێدا دەکرێ و پڕۆژەکە لە کۆتایی نزیک دەبێتەوەو هیوادارین بە زووی بچێتە قۆناغی کۆتاییەوە .
لەسەر ماڵی بەساڵاچوانی ئێستەش ڕایگەیاند، لە ئێستەدا لە ڕووی‌ ژمارەوە کێشەمان نیە بۆ ماڵی‌ بەساڵاچووان و توانیومانە پێویستی‌ هەردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هەڵەبجەو ئیدارەکانی‌ گەرمیان و ڕاپەڕین و تەنانەت هێندێک جار شاری‌ کەرکوکیش بۆ لەخۆگرتنی‌ بەساڵاچووان داپۆشین، بەڵام ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی‌ باشترکردنی‌ خزمەتگوزاری و چاودێری‌ بەساڵاچووان لە ڕووی‌ کوالێتیەوە.

جێگەى‌ باسە، پرۆژەی‌ دروستکردنی‌ بینای نوێی ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ لە شارەدێی‌ سیتەک، پڕۆژەیەکی‌ خێرخوازیەو لەلایەن خانەوادەی (مام حەمەمیرزا)و کوڕو نەوەکانیەوە دروست دەکرێت‌و لە بەرواری، ٨ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠، گرێبەستی‌ کارکردنەکەی‌ ڕاگەیەنرا.

31/05/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.