بە ئامادەبونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری تەندروستی بۆ ئافرەتانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە.
ئەمڕۆ ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١ ،بە ئامادەبونی بەڕێزان ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و کەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ، بێستون جەبار ،بەڕێوەبەری پڕۆژە و نوێنەری بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و،مافناس ،هیوا ڕەحمان ، و ئەبوبەکر ڕەشید بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەدروستی شەهید حەسەن خاوێیی ،وسروە احمد فتاح لێپرسراوی تیمی خزمەتگوزاری ژمارەیەک لە بەرپرسانی تەندروستی ، پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە، ئەم پڕۆژەیە کە بە پاڵپشتی دارای ڕێکخراوی (unfpa) و بە سەرپەرشتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی، لە ناو بینای مەڵبەندی تەندروستی شەهید حەسەن خاوێیی، لە پارێزگای سلێمانی کاردەکات .
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پاش کردنەوەی پڕۆژەکە، بەشەکانی پڕۆژەکەو تیمەکانی بەسەرکردەوەو پێی ڕاگەیاندن ئەوان هاوکاریان دەبن و پێویستە بە دڵسۆزانە خزمەت بە ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن ، وە سوپاسی مەڵبەندی تەندروستی شەهید حەسەن خاوێیی کرد بۆ پشتگیریان لە پڕۆژەکە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێز ، بێستون جەبار ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەو کچ و ژنانەیە کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و تەمەنیان لە ١٨ ساڵ تا ٤٥ ساڵە،و لە لایەن تیمەکانمان ئۆتۆمۆبیلیان بۆ دابین کراوەو لە هەر جێیەک بن ،دەگوێزرێنەوە بۆ بنکە تەندروستیەکە، وە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت ، وە ئەم پڕۆژەیە لە ئێستادا لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە، و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە ڕێگەی تیمەکانەوە خزمەت دەکەن.
|