وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئێوارە خوانێک بۆ ژمارەیەک لە کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخست.
دوێنێ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٦بە ئامادەبوونی بەڕێزان، خاتوو ( کوێستان محمد ) ،وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و( نەهرۆ عبدالله علی)، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە وەکالەت لە پارێزگای سلێمانی, و ژمارەیەک لە سەرۆکی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان و لەسەر ئەرکی خاتوو کوێستان ئێوارە خوانێک بۆ ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخرا ئەوەی شایانی باسە بەڕێز، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەموو هەوڵ و تواناکانی خستۆتە گەر بە بێ جیاوازی لە هەموو سێکتەرەکانی پەیوەست بە وەزارەت بە مەبەستی خزمەت کردنی چین و توێژەکان و باشترکردنی گوزەرانیان، هەروەها چاکسازی کردن لە هەموو سێکتەرەکان و دانانی پلان وپڕۆژەی گونجا و بۆ سودمەند بوونی هەموو ئەوکەسانەی شایستەن لە خزمەتگوزاریەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
هەروەها بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند کە لە پارێزگای سلێمانی هەوڵی لە پێشینەیان بۆ کەمئەندامان و چینی کەمدەرامەت دەبێ و بە پێی توانا هاوکار دەبن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بواری کەمئەندامان تا زیاتر خزمەت بەو چینەی کۆمەڵگە بکەن.
|