پارێزگاری سلێمانی ئێوارە خوانێک بۆ سودمەندانی ماڵەکانی بەساڵاچوان و منداڵان ڕێکدەخات
ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی٤ی٢٠٢١ بە ئامادەبونی بەڕێزان،، خاتوو کوێستان محمد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی و ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ،پارێزگاری سلێمانی و ،نەهرۆ عبدالله علی ، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، و خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی میوانداری سودمەندانی ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کرا بۆ خوانی بەربانگ.
دواتر خاتوو کوێستان سوپاسی پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ ئەو میوانداریەو گفتوگۆیان کرد بۆ باشتر خزمەتکردنی سودمەندان و بەدەمەوە چون وهەماهەنگی زیاتر بۆ پەرەپێدانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیی لە پارێزگای سلێمانیدا...
|