بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ژمارەیەك بەرپرس و كارمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی دەكات .
ڕۆژی ٢ شەممە ، بەرواری ٥ی ٤ی ٢٠٢١ بەڕێز نەهرۆ عبدالله علی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەكالەت ، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە بەرپرس و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی كە بە مەبەستی پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی نوێی ،سەردانی بەڕێزیان كردبوو، پاش بەخێرهاتنیان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و ئەرك و ماندو بوونی كارمەندانی بەرز نرخاندو، پێی ڕاگەیاندن بە هاوكاریئەوان لە خزمەت كردن بە هەموو چین و توێژەكان بەردەوام دەبێت بە تایبەت كەمئەندامان و ئەندامانی میوانیش لای خۆیانەوە بەڵێنی هاوكاریان داو هیوای سەركەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست.
|