ئاشتی ئیبراهیم: سەردانی ئەو خانەوادەیەمان کرد‌و ئەوەی پێویست بێت بۆ بەهاناوەچوونى خۆی و خێزانەکەی دەیکەین.
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی خێزانێک لە دامەزراوەیی میدیای "زەمەن" کچێکی تەمەن ۳۰ ساڵ داوای هاوکاری و بەهاناوەچوونی خۆی و خێزانە ٤ کەسیەکەی ده‌كرد، بەجۆرێک گوزەرانی ئەو خانەوەدەیە خراپ بوو کچەکە دەیوت پارەی شیر و دایبیمان نیە بۆ منداڵەکان و خانووەکەمان بەجۆرێک خراپە شەوان کە باران دەبارێت هەمومان بەپێوە دەوەستین و ناتوانین بخەوین چونکە ئاو دێتە نێو ژورەکان و ئەگەری هەیە سەقفی خانووەکە بڕوخێت بەسەرماندا..
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ ٣٠ی ١ی ٢٠٢١، به‌ڕێز ئاشتی ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت بە نوێنەرایەتی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێز ئاراس ناسر،لێپرسراوی چاودێری خێزان و بەڕێز هیوا سعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سه‌ردانی ئه‌و خێزانه‌یان کرد له گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی و له نزیكه‌وه له دۆخی خێزانه‌كه‌یان كۆڵیه‌وه،
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشتیوانی خۆی‌و به‌ڕێز خاتوكوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌یاندو پێی ڕاگەیاندن ئەوەی پێویست بێت و لە توانایاندا بێت بۆیان جێبەجێ دەکەن، پاشان ئاشتی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەریەک لە (هەردی عوسمان) پەیامنێری دامەزراوەیی میدیای "زەمەن" و ڕێکخراوی خێرخوازی (حاجی فەرمان)ی، کرد کە ئەو ڕێکخراوە بڕیاریداوە سەرلەنوێ خانویەکی نوێ بۆ ئەوخێزانە دروست بکەن و تا تەواو بونی خانووە نوێکەشیان، خانویەکیان بۆ بەکرێگرتون و کرێی ۳ بۆ ٥ مانگیشیان بۆ دابینکردوون ، بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست نمونەی ئەمجۆرە کەس و ڕێکخراوەخێرخوازیانە زۆر بن و پاڵپشتی خۆیانیشی بۆ دەربڕین.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ دامەزراوەیی میدیای "زەمەن" ڕایگه‌یاند: ئەم خێزانە به دۆخێكی سه‌ختدا تێپەڕیون و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه ژیانیان لە ژێر هێڵی هەژارییەوەیە، هه‌ربۆیه پاش بیستنی هه‌واڵه‌كه خۆم و تیمەکەم به‌ڕێكه‌وتین بۆ ماڵه‌كه‌و له نزیكه‌وه له دۆخی ژیانیمان كۆڵێیه‌وه‌و هاوكاری‌و پاڵپشتی خۆمان‌و به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێ گه‌یاند‌ن.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی داوای لە میدیاکانیش کرد پێویستە بەئیتیکی ڕۆژنامەوانیەوە کاربکەن و وێنەی ڕوخساری کەسانی هەژاروکەمدەرامەت نیشان نەدەن کە خۆشبەختانە دامەزراوەیی میدیای "زەمەن" پابەندبوون بەوکارەوە و جێگەی سوپاس و پێزانینە،
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕاشیگەیاند: لە ڕابردوو لە ئێستا و لە داهاتووش کاری هاوشێوەمان هەبووە و هەیە و بەردەوامیش دەبین بە پێی ئەو توانا‌و ئیمکانیەتەی کە لە بەردەستماندایە ..