ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیەوە
ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاوێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیەوە
پاش بڵاو بونەوەی گرتە ڤیدیۆی هاوڵاتی موبارەک٠
وەک لە ڕاگەیاندنی پێشوومان کە ئیدانەی ئەو کارەمان کردبوو کە بەرامبەر ناوبراو کراوە.بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٥ توێژەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەردانی ماڵی هاوڵاتی موبارەکیان کرد بە مەبەستی بەدوادا چوون بۆ کێشەو گیرو گرفتەکانیان و باری خێزانی وباری کۆمەڵایەتی و باری دەرونی و ئابوری وە گرفتەکەی لە ڕووی یاساییەوە وە گەیاندنی هەندێ لە پێداویستی سەرەکی خواردن و جل و بەرگ بۆئەو خێزانە. وە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ کێشەو گیروگرفتەکانی ئەم هاوڵاتیە لە ڕووی باری دەرونی و کۆمەڵایەتی و ئابوری وە دابین کردنی هەر پێداویستیەک کەلە توانای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بێت وە پاڵپشت دەبین بۆ ئەو خێزانە تا دوور بن لە هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی
|