• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیەوە


پاش بڵاوبوونەوەی‌ گرتە ڤیدیۆییەک کە تیایدا چەند کەسێک بەشێوەیەکی‌ ناشایستە ڕەفتار بەرانبەر هاووڵاتیەک دەنوێنن، بە پێویستمانزانی‌ ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕایگشتی‌ بخەینەڕوو:


١ـ وەک بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ سەرکۆنەی‌ ئەم کارە نامرۆڤانەیە دەکەن‌و بە کارێکی‌ دوور لە بەهای‌ مرۆڤایەتی‌‌و شکاندنی‌ کەرامەتی‌ مرۆڤی دەزانین.

٢ـ هەموو مرۆڤێک جێگەی‌ ڕێزەو دەبێت کەرامەتی‌ پارێزراو بێت، بەتایبەت ئەو هاووڵاتیانەی‌ کە باری‌ دەروونی‌ یان ژیرییان ناجێگیرە یان خاوەن پێداویستی‌ تایبەتن، لەم کاتەدا ئەرکە لەسەر هەموو تاکێکی‌ کۆمەڵگە ژیانیان بپارێزێت‌و رێزیان لێبگرێت.

٣ـ پێویستە ئەو کەسانەی‌ ئەو کارەیان ئەنجامداوە ڕووبەڕووی‌ دادگا بکرێنەوەو هەرکەسێک هەڵس‌و کەوتی‌ هاوشێوەی‌ ئەو ڕەفتارە بکات بە یاسا مامەڵەی‌ لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی‌ رێگری‌ لەهەموو کارێکی‌ هاوشێوە بگیرێت.

٤ـ دەستخۆشی‌ لە هێزەکانی‌ پۆلیس دەکەین کە تۆمەتبارانیان دەستگیر کردووە، وەک بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بەدواداچوون بۆ ژیانی‌ ئەو هاووڵاتیە دەکەین‌و ئامادەی‌ هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی یاسایی‌‌و دەروونی‌‌و کۆمەڵایەتین بۆی‌.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
٥ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٠


05/10/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.