• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز له‌ قوتابیانی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ ده‌نێت

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 7ی‌ 9ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زای دارایی‌‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ شایسته‌دا،‌و به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ مرۆڤدۆستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خه‌ڵات‌و ڕێزلێنانی‌ به‌خشیه‌ (15)قوتابی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ توانیبویان له‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵدا نمره‌ی‌ (80)و زیاتر به‌ده‌ستبهێنن.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی‌ له‌ قوتابیانی‌ سه‌ركه‌وتوو و خانه‌واده‌كانیان كردو هیوای‌ خواست هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ ژیانیان به‌هه‌مان سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ تێپه‌ڕێنن، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ كاك حاجی‌ ئازاد عه‌بدولوه‌هاب، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ مرۆڤدۆستانی‌ كرد بۆ پشتیوانیان له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ مافه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌‌و وه‌رزشی‌و ڕۆشنبیرییه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كردو هیوای‌ خواست خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان زۆر به‌باشی‌ كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی‌ ئه‌و مافانه‌ تا هاووڵاتیان‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت هه‌ست نه‌كه‌ن له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا فه‌رامۆش كراون‌و مافه‌كانیان پێشێلكراوه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و كاكردنه‌ گه‌وره‌یه‌ كرد كه‌ له‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا به‌ پێی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ پێشتر داڕێژراو كرد له‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوه‌و تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاریكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌قام‌و شارو شوێنه‌ گشتی‌‌و تایبه‌تییه‌كان گونجاوو شایسته‌ بن بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ ڕێبه‌ری‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بیناو باڵه‌خانه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان، كه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان دابه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پڕۆژه‌و بینایه‌كی‌ نوێ دروست نه‌كرێت تا تایبه‌تمه‌ندی هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕه‌چاو نه‌كرێت تیایدا، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ سازدانی‌ چه‌ندین به‌رنامه‌و پلانی‌ تری‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هوشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و تاك‌و خێزان‌و دامه‌زراوه‌ بۆ مافه‌كانیان.

هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا م.عومه‌ر گوڵپی‌، باسی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرد كاتێك ده‌چنه‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن، به‌تایبه‌ت نه‌ڕه‌خساندنی‌ به‌شی‌ گونجاو له‌ زانكۆو ڕه‌چاو نه‌كردنی‌ تایبه‌تمه‌ندییان‌و كه‌می‌ ئاسانكاری‌ بۆیان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌و پێشكه‌وتنه‌دا كه‌ له‌ بواری‌ خوێندنی‌ سه‌رو نۆیه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ منداڵانی‌ نابیست له‌ سلێمانی‌ هاتووه‌ته‌ پێش كه‌ به‌هاوكاری‌ په‌روه‌رده‌ توانراوه‌ ده‌رفه‌تی‌ خوێندنی‌ ئاماژه‌ی‌ پیشه‌یی‌ بۆ كۆمپیوته‌ر بۆ نابیستان بڕه‌خسێنرێت‌و هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ په‌ل بهاوێت بۆ ئاماده‌یی‌‌و په‌یمانگای‌ تری‌ پیشه‌یی‌‌و هونه‌ری‌، تا گه‌نجانی‌ نابیست به‌و مافه‌ی‌ خۆیان بگه‌ن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.به‌هار چاومار، به‌ زمانی‌ ئاماژه‌ وه‌رده‌گێڕدرا بۆ زانیاریی‌ نابیستان.


07/09/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.