• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ شایسته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز‌ له‌ دوو به‌رپرسی‌ ده‌نێت

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 6ی‌ 9ی‌ 2020، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ماڵئاوایی‌ له‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان خاتوو ئاشتی‌ ئیراهیم محیه‌دین، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌ كرد به‌هۆی‌ خانه‌نشینبونیان، هه‌ر له‌ هه‌مان مه‌ڕاسیمدا تابلۆی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ خاتوو پرشنگ عومه‌ر، به‌رپرسی‌ پێشووی‌ هۆبه‌ی‌ ژمێریاری‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرا به‌هۆی‌ خانه‌نشینبوونی‌.


له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ كارو چالاكی‌‌و خزمه‌تی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ به‌ڕێزان داو به‌و په‌ڕی‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ كارو چالاكیان ڕوانی‌ له‌ خزمه‌تی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا.

هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم‌و خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یاندا زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ند‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ سنوری‌ كاریان كرد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌ شایسته‌یه‌دا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ چه‌ند بیره‌وه‌ری‌‌و ئه‌زموونێكی‌ خۆیان له‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داو بایه‌خی‌ كاركردنیان له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

پوخته‌یه‌م له‌باره‌ی‌ به‌ڕێز خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم:
ناوی‌ ته‌واو: ئاشتی‌ ئیبراهیم محیه‌دین
بڕوانامه‌و پسپۆڕی‌: به‌كالۆریۆس له‌ كارگێڕی‌‌و ئابوری‌.
كۆتا پۆست‌و به‌رپرسیارێتی‌: یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌.
ساڵانی‌ خزمه‌ت: 37 ساڵ.

پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور:
ناوی‌ ته‌واو: ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور حسێن.
بڕوانامه‌و پسپۆڕی‌: به‌كالۆریۆس له‌ كۆمه‌ڵناسی‌.
كۆتا پۆست‌و به‌رپرسیارێتی‌: یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌.
ساڵانی‌ خزمه‌ت: 34 ساڵ.

پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ به‌ڕێز خاتوو پرشنگ كه‌ریم:
ناوی‌ ته‌واو: پرشنگ عومه‌ر محیه‌دین.
بڕوانامه‌: دیبلۆم.
كۆتا پۆست‌و به‌رپرسیارێتی‌: به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ژمێریاری‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
ساڵانی‌ خزمه‌ت: 35 ساڵ.




06/09/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.